دەسـبەسەری ۲۵ ئەندامی پارتی دیمۆکڕاتیکی گەلان/ هەوڵ بۆ سڕینەی بەرپرسیارەتی پەڕلەمانی عوسمان بایدەمیر
kmmk:
پولیسی تورکیا لەهێرش بۆسەر نووسینگەی پارتی دیمۆکڕاتیکی گەلان لە ناوچەی ئاوچیــلاری ئەستەمۆڵ ، دەستی دایە دەسبەسەری ۲۵ کەس لە ئەندامانی ئەم پارتە کردووە.ئەم هەوڵەی حکوومەتی تورکیا ئەوڕۆ ۵ی ئاپڕیل هاتۆتە ئاراوە.
دەوڵەتی تورکیا لەماوەی یەکساڵی ڕابردوو دەیان ئەندامی ئەم پارتەی دەسبەسەر کردوو.
بەگوێرەی هەواڵەکان، حکوومەتی تورکیا لەهەوڵی ئەوەدایە بە لێوەرگرتنەۆەی بەرپرسیارەتی پەرلەمانی عوسمان بایدەمیر ، حوکمی یەکساڵ ونیو زیندان کە بۆیان دیاری کردووە جێبەجێ بکات.
حکومەتی تورکیا هۆکاری ئەم حوکمی زیندانەی بەم شێوە باس لێکردووە: عوسمان بایدەمیر هەوڵی سوکایەتی کردنی بەهێزەکانی پولیس داوە،کەوابوو پێۆیستە زیندانی بکرێت.
حکوومەتی تورکیا پاش هێرشی چەکداری سەرلەنوێ دژبە کوردان و کۆتایی هێنان بە پڕۆسەی ئاشتی، سیاسەتی سڕینەوە و ژینۆسایدی کوردانی پەرە پێداوە و ولەم چوارچێوەدا هەزاران کەس زیندانی کراوە وسەدان کەسیش لەم چەندد ساڵەدا کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان