Kmmk
لە دوای زنجیرەخۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی وەزاڵە هاتوی پارێزگای خوزستان (ئەلئەحواز) ۱٦۰ هاووڵاتی عەرەب لەلایەن بنکە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون .
تەنیا لە بەندەر ماهشار و شارۆچکەی کورە (تاڵەقانی )لە ڕۆژەکانی شەمە ۱۱ی خاکەلێوە و یەکشەمەم۱۲ی خاکەلێوەی۱۳۹۷ی هەتاوی ، هێزە ئەمنیەتیەکان ۱۱ کەس لە هاووڵاتیانی ناڕازییان دەستبەسەر کردوە و هەناردەی شوێنی نادیار کراون کە بنەماڵەکەیان هیچ زانیاریکیان لە سەر شوێن دەستبەسەرکردن وچارەنوسیان نیە .
ناوی قۆڵبەستکراوانی عەرەب بەم ناوانەوەخوارەوە هاتوە :
۱ــ فواد حردانی ۲ـ فاضل البوصبیح ۳ـ حسین البوصبیح ٤ـ ابراهیم آل بوعلی ٥ـ فاضل عوادی ٦ـ محمد البوغبیش ۷ـ ستار آل بوصبیح ٨ ـ پیروز آل بو صبیح ۹ـ حمید البوغبیش (زبیدی ) ۱۰ـ رضا البوغبیش ۱۱ـ مهدی آلبوغبیش
بە پێی ئەژماری دەستبەسەرکراوانی پێشوو لە ڕۆژی یەکەمی خۆپیشاندانەکەوە تا ئێستا ۱٦۰ کەس قۆڵبەست کراوە کە تەمەنی هەندێکیان لە ژێر ۱٨ ساڵەوەیە .
هاووڵاتیانی عەرەب لە ئەلئەحواز ، ناڕازی لە سیاسەتی سیستماتیکی حکومەتی کوماری ئیسلامی لە مەڕ هەڵاواردنی هاووڵاتیانە لە بەر جۆری ڕەگەز و نەتەوە و ئاینەوەیە ، کە کۆماری ئیسلامی جیاوازێکی فراوان لە نێوان نەتەوەی فارس و نەتەوەکانی تری ناوخۆی ئێران دادەنێت و پەرە بە هەڵاواردنی نەتەوەیی دەدات .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان