دەست بەسەر کردنی شارۆمەندێکی کورد لە شاری سنە

KMMK: رۆژی دوو شەممە ۲٨ی رەشەمەی ۱۳۹٦ی هەتاوی شارۆمەندێکی کورد بەناوی ” عیرفان ساعد پەنا” لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەشاری سنەوە بانگهێشت دەکڕێت و هۆکاری دەست بەسەر کردن و چارەنوسی ناوبراو تا ئەم کاتە نادیارە.

عیرفان ساعد پەنا لە لایەن ئێدارەی ئێتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەشاری سنەوە بانگهێشت دەکرێت و پاش سەردانی بۆ ئەم ئێدارەیە دەست بەسەر دەکرێت و بنەماڵەی ناوبراو بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر بری ژیانی ناوبراو سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات دەکەن بەڵام ڕێگەیان پێ نەدراوە چاویان بە ناوبراو بکەوێت.

عیرفان ساعد پەنا خوێندکاری کارناسی باڵای زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی خاڕەزمی تاران و مامۆستای زمانی کوردی لەشاری سنەیە و چوار بەرهەم لە ناوبراو لەم بوارانەدا بڵاو کراوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی رۆڤی کوردستان