دەسبەسەری سەرەڕۆیانە لە کرماشان لەژێرناوی گەڵاڵەی خاوێن کردنەوەی ئەو ناوچانەی سەرچاوەی تاوانن

KMMK: لەڕۆژانی نەورۆزی ئەمساڵ گەڵاڵەیەکان لەشاری کرماشان لەژێرناوی “گەڵاڵەی خاوێنکردنەوەی ئەوناوچانەی سەرچاوەی تاوانن” خستۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە کەباس لە دەسبەسەری ۳۶۹ هاوڵاتی خەڵکی کرماشان دەکەن.

بەگوێرەی گوتەی عەلیڕەزا مەرزبان فەرماندەی ئینتزامی ئێران لە پارێزگای کرماشان، ڕایەدارانی ئینتزامی ئێران لە شاری کرماشان لەچوارچێوەی گڵاڵەی خاوێنکردنەوەی ئەو ناوچانە سەرچاوەی تاوانن و بەرنگار بوونەوە لەگەڵ تاوان و بۆپەرەپێدانی ڕەزامەندی گشتی خەڵک وبەتایبەت میوانانی نەورۆزی توانیویانە ۳۶۹ کەسیان لەپانتای شار دەسبەسەر بکەن.

جێگەی باسە کە، دەسبەسەریە سەرەڕۆیانەکان کە بێبەرین لە پاساوی یاسایی وقەزای هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی هەڵسوکەوتی نادادوەرانەیە و بەگشتی بە هەڵسوکەوتی توندوتیژانە دێنە ئاراوە. حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵی ۱۹۷۶ پەیوەست بووە بە بڕگەنامەی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی وسیاسی ” وبەپێی مادەی ۹، ئەم بڕگەنامەیە ، بەڵێندارە بە پاراستنی هاوڵاتیان لەبەرانبەر بەرباددانی ئازادی و دەسبەسەری سەرەڕۆیانە و بەڵێندارە بە بەڕێوەچوونی دادگای دادوەرانە لە زووترین کات بۆ کەسانی دەسبەسەرکراو. بەڵام بەپێچەوانەی هەموو یاساکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، دەسبەسەریە سەرەڕۆیانەکان، دادگایی کردن بەکەمتەرخەمییەوە، ڕێگری کردن لە پارێزەری گونجاو لەکاتی دادگایی، بووە بە بابەتێکی ئاسایی لەکۆماری ئیسلامی ئێران و بەتایبەت لەپەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان