KMMK: ئەوڕۆ ۲۷ی ماڕسی ۲۰۱۸لەگەڕەکی ئازادی شاری کەرکووک گەنجێک بەناونیشانی” حەمزە” کوژرا.
بەگوێرەی هەواڵە ناوبراو بەپێی ئەوەی هەندێ هۆرموونی مێینەی تێدا زوور بوو و ترەنس بووە.
بەپێی کوتەی یەکێک لەشایەتحانی ڕووداوەکە کەدەڵێ کەمن لەنزیکەوە دەمناسی وخەڵکی گەڕەکێک بووین وبەچاوی خۆم پێشتر دیوومە کە پولیس بەگرانی لێیان دەدا.
جێگەی باسە کەئیسلامی سیاسی باڵی کێشاوە بەسەر باشووری کوردستاندا وبەپێی ڕێنموونی مەلا توندڕەوە ئایینیەکان ڕۆژانە فتوای کوشتنی بیرجیاوازان دەردەکەن ودەست لەچالاکان وژنان کەسانی سیکۆلار ناپارێزن وتیرۆر وتوندوتیژی لەلایەن مەلا سەلەفییەکانەوە بەئاشکرا هان دەدرێت وپەرە دەسێنێت .
ئێمە وەکوو کۆمڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لەڕێخراوەکانی مافی مرۆڤ وکۆمەڵگەی نێونەتەوەیی وچالاکانی باشوور کوردسان دەکەین چیتر ڕێگە بەم مەلا سەلەفیانە نەدەن ولەبەرانبەریاندا پەرچە کردار نیشان بدەن بۆئەوەی خەڵکانی بێ تاوان وژنان لەمە زیاتر نەبن بەقوربانی هەڵسوکەوتی توندوتیژانەی ئیسلامی سیاسی.
کۆمەڵەی مای مرۆڤی کوردستان