کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لەشاری سەردەشت کوژرا

KMMK: دوێنێ ۶ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی “ئیبراهیم سلێمانی ” خەڵکی گوندی کانی زەرد سەربە شاری سەردەشت بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

جێگەی باسە ناوبراو خێزان دار وخاوەنی ۴کچ وکوڕێک بووە وتەنیا کاسبکاری ماڵەوە بوو .بەم پێیە تێدەگەین کەکۆماری ئیسلامی کوێرکوێرانە تەقە لەکۆڵبەران دەکات ولەو ڕێگەوە هەموو گەلی کورد بەنیشانە دەگرێ و ترس ودڵەڕاوکێ وبێ بڕوایی لەکۆمەڵگای کوردستان برەو پێدەدات وسەرەڕای ئەوهەموو ناڕەزایی دەربڕین ومێدیایی کردنی ئەم سیاسەتە دژە مرۆییە ،هەمدیسان بێ پسانەوە خراپتر لەجاران تەنانەت پەلاماری بەش مەینەت وهەژارترین توێژی کۆمەڵگای ئێران کە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە وبەتایبەت کۆڵبەران وکاسبکاران دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان