مانگرتنی دوو چالاکی سیاسی و مەدەنی بۆ پشتگیری لە عەفرین

KMMK: زانیار زەمیران و عیسا فەیزی بۆ پشتگیری لە عەفرین دەستیان داوەتە مانگرتن. زانیار لە پێنجی خاکەلێوە و عیسا لە شەشی خاکەلێوە مانگرتنی خۆیان دەست پێکردووە. ئەم دوو چالاکە سیاسی و مەدەنیەی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان، داواکاریەکانی خۆیان بەم شێوەیە راگەیاندووە:

۱: شۆرای ئەمنیەتی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان زەخت بخاتە سەر تورکیا بۆ بردنە دەرەوەی هێزە داگیر کەرەکەی لە عەفرین.

۲: راگەیاندنی ناوچەی قەدەغەی فڕین لەسەر عەفرین

۳: هەبونی هێزەکانی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێش گرتن لە کۆمەڵکوژی خەڵکی عەفرین بەدەستی حکومەتی تورکیا

٤: هەناردنی یارمەتی وەک، سەرپەنا، خواردەمەنی و دەرمان و ئاو و یارمەتیە پاکوخاوێنی و دەرمانیەکان بۆ ئاوارەکانی عەفرین لەلایەن رێکخراوە نێو نەتەوەییەکان وەک خاچی سور و هەلالی ئەحمەر.

٥: دروست کردنی رێگای پارێزراو بۆ گەیاندنی یارمەتیە مرۆیەکان بۆ عەفرین.
جێگای ئاماژەیە: حکومەتی تورکیا پاش دوو مانگ لە بوردمانی درێژەدار و هێرشی داگیرکەرانە، عەفرین لە رۆژئاوای کوردستانی داگیر کردووە.
تورکیاو گروپە تیرۆریستیەکانی پەیوەندیدار بە تورکیاوە رۆژانە دەست دەدەنە کوشتنی خەڵک لە عەفرین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان