حوکمی زیندان بۆ سیاسەتمەدارێکی کورد لە لایەن دادگایەکی ئاڵمانیا

KMMK: دادگایەکی ئاڵمانیا سزای ٦ مانگ زیندانی بە سەر یونس ئوغور ئەندامی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئۆلدینبۆرگ، داسەپاند.

دادگایەکی ئەلمانیا بە پێی یاسای ” دژە تێڕۆڕ” ئەو سیاستمەدارە کوردەی دادگایی کرد کە لە مانگی ڕێبەندانی ئەو ساڵ بەڕێوە چوو و لە ئاکام دا ، ٦ مانگ زیندانی بەسەر دا  سەپاند .

بە پێی زانیاریەکان بەر لەوەی دادگاییەکەی ئۆغور دەست پێبکات، دادگا  ناوبراوی بانگ کردبو و پێی ڕاگەیاندرابوو: ئەگەر ئەو پەیوەندییە وەک تاوان قبوڵ بکەیت و بەڵێنیش بدەی کە دووبارەی نەکەیتەوە بێبەری دەکرێی لە تاوان.

بەڵام ئوغور بە دادوەری وتبوو: نە ئەو پەیوەندییە وەک تاوان قبوڵ دەکەم و نە بەڵێنی واش دەدەم.

كۆمەلەی مافی مرۆڤی کووردوستان