KMMK:ئەمڕۆ ۳ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “مەنسور مورادی” دانیشتوی گوندی ئیسحاق ئاوا ی سەر بە شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین هەردوو لاقی خۆی لەدەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: ئەم تەقینەوەیە لە سەر سنوری ” سێف ” رویداوە و ناوبراو کواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە.
جێگای ئاماژەیە: کۆماری ئیسلامی ئێران پاش تێپەڕبونی نزیک بە سێ دەیە لەشەڕی ئێران و عێراق تا ئەم کاتە مینی چێندراوی بەجێ ماوە لەو شەڕەی هەڵنەگرتوەتەوە و زۆربەی یەکە سەربازیەکان کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دروستی کردووە و بۆ بەرگری مینیان لەە دەوریان چاندووە، ئەو مینانە هەڵنەگیراونەتەوە و زۆرینەی شارۆمەندانی رۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی تەقینەوەی مینیان لەسەرە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان