دەستبەسەری هاوڵاتییەکی کورد لە سنە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(kmmk): ڕۆژی ۲۶ی ڕەشەممە، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەسنە (سنە) هاوڵاتییەکی کورد بەنام” عەزیز مەولودی” دەسبەسەر و گوازتیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار:«لەهۆکار و شوێنی دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە کوردە سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بەنماڵەی ناوبراو، تائێستە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.»

دەسبەسەری سەرەڕۆیانەی هێزە ئەمنییەتی ـ چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆکارگەلی پڕوپوچ ڕۆژانە درێژەی هەیە و زۆرینەی هاوڵاتیانی دەسبەسەر کراو، بێبەری دەکرێن لەپێوەندی تلەفۆنی، چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان و هەروەها لەهەبوونی پارێزەر لەسەردەمی دەسبەسەری و لێکۆڵینەوەدا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان