KMMK: ئومید نوریبور پەرلەمانتاری حزبی سەوزی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە، حکومەت لەدوای هێرشەکانی عەفرینەوە، ڕەزامەندی نیشانداوە بە بەهای ملیۆنان یۆرۆ چەک بە تورکیا بفرۆشێت.
بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی بازرگانی ئەڵمانیا، کە لە وەڵامی پرسیارێکی ئەو پەرلەمانتارە ئاڕاستەی پەرلەمانی کردووە، لە پێنج هەفتەی سەرەتای هێرشەکانی سەر عەفرین، ئەڵمانیا ڕەزامەندی نیشانداوە بە فرۆشتنی چەک بە تورکیا، بە بەهای ٤ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار یۆرۆ.
پێشتر و لە مانگی شوباتی ڕابردوو، زیگمار گابرێل وەزیری پێشووی بەرگری ئەڵمانیا تەئکیدی لەوە کردەوە، بەهۆی هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین، ئەڵمانیا فرۆشتنی چەکی بە تورکیا ڕاگرتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان