گیان لەدەست دانی دوو کرێکاری کورد لە دەرمانسازی شاری ساوە

KMMK: دوو کرێکاری کورد بە ناوەکانی “سامان رەنجبەری” و “حەسەن کورد” بە هۆی تەقینەوەی هەڵمی کەرەستەی تاوناوی توشی سوتانی رێژەی ۷۰ تا ٨۰ لە سەدی دەبن و پاش تێپەڕینی ۳ رۆژ بە هۆی زۆری خەستی برینەکانیان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست دەدەن.

بە پێی هەواڵەکە و بە پشت بەستن بە تۆڕی هەواڵنێری ئاسۆ نیوز: ئەم دوو کرێکارە لە کۆمپانیای “صنایع دارویی ارسطو” کاریاندەکرد و لە ئەنجامی کۆبونەوەی هەڵمی ئەستۆن و شوختی کارەبا و تەقینەوە گیانیان لەدەست داوە.
ئێران لە بواری ئەمنیەتی پیشەیی لە شوێنی کار و بەڕێوە بردنی ستانداردی کاری لە نێو کۆمەڵگای نێو نەتەوەیی لە ریزبەندی ۱۰۲ جیهاندایە کە ئەم ریزبەندە خۆر لە خوارەوەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: