لەسێدارەدانی شارۆمەندێکی کورد لە شاری خۆی

KMMK:  شەممە، ١٩ی ڕەشەممە، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی شاری خۆی بە ناوی (جەواد گوڵ نییەت)، کە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەستبەسەر و سزای ئیعدامی بە سەر داسەپابوو، لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە ئیعدام کرا.

لەساڵی ۹٦ی هەتاوی زیاتر لە ٥۰۰ بەندکراو لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە دراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان