ئاماری کوشتاری ۵۲ ڕۆژەی هاوڵاتیانی کانتۆنی عەفرین لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە

KMMK: مانگی سووری کورد ئاماری جینایەت وکوشتارەکانی حکوومەتی تورکیای دژبە هاوڵاتیانی کانتۆنی عەفرینی ئامادە وبڵاو کردۆتەوە.

بەپێی ڕاپۆڕتی شۆرای تەندرووستی کانتۆنی عەفرین، لەماوەی ۵۲ڕۆژ هێرشی داگیرکەرانەی حکوومەتی تورکیا وچەتەگرێدراوەکانی ئەو وڵاتە دژبە عەفرین، ۲۳۲ کەس خەڵکی مەدەنی وبۆ وێنە ۳۵منداڵ و۲۹ژن گیانی خۆیان لەدەست داوە.هێرشەکانی ئەم وڵاتە کە ئەندامی ناتۆیە بووە بەهۆی برینداربوونی ۶۶۸ کەس کەبریتییە لە ۹۰ منداڵ و۱۰۰ژن.تورکیا لەهێرشەکانی بۆ ناوەندی شاری عەفرین، ناوچەکانی جندرێس، شییە،ڕاجۆ، بلبلە،مابتا، شەرا، شەراوا وگوندەکانی سەربەو ناوچانە دانیشتوانی سڤیلی ڕاستەوخۆ کردۆتە ئامانج.

تەرمگەلێکی هەرە زۆر هێشتا نەدۆزراونەتەوە وبەپێی بەڵگەکانی شۆرای تەندرووستی کانتۆنی عەفرین ومانگی سووری کورد لەو هێرشانەی لە ۲۰ی ژانویە/۳۰ی بەفرانبار، دژبە ناوەندنی عەفرین و ۷بەشی ئەو هەرێمانە دەستی پێکردووە تاڕێکەوتی ۶ی ماڕس واتە ماوەی مانگ ونیوێک، ۲۲منداڵ، ۲۸ژن و۱۶۶ پیاو گیانیان لەدەست داوە. مانگی سووری کورد ـ لقی عەفرین ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی قوربانیان پترە لەم ئامارانە و هێشتا زۆر تەرمی دیکە نادیارن.

نەوەد لەسەتی کوشتاری شارۆمەندان لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانەوە هاتۆتە ئاراوە ،مانگی سووری کورد ئاماری ئەو قوربانیانەی کە لەماوەی ۲۰ی ژانوویە و ۱۰ماڕس لەناوەندی عەفرین و ناحییەکانی کوژراون بەشێوی لێک جودا تۆمار کردووە وبیری هێناوەتەوە کەپترلە ۹۰لەسەتی کوژراوەکان لەلایەن فڕۆکەی جەنگی وفڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هاتۆتە ئاراوە.

ئاماری ۵۰ڕۆژەی مانگی ســـوور بەپێی داتاکانی مانگی ســووری کوردی ڕێژە خەڵکانی سفیل کەلەم ماوەی زەمەنیە ۲۰ی ژانوویە و ۱۰ی ماڕس کوژراون یان بریندار بوون لەهەرکام لەناحییەکانی کانتۆنی عەفرین بەم شێوەیە:

ناوەندی عەفــرین
منداڵ: ۵ کوژراو، ۱۲ بریندار

ژن: ۱کوژراو، ۸ بریندار

پیاو:٤کوژراو ۱۶بریندار

کۆی گشتی : ۱۰کوژراو و۳۶بریندار

ناحیەی جندرێس
منداڵ: ۴کوژراو، ۱۸بریندار

ژن :۵ کوژراو ، ۱۸بریندار

پیاو: ۱۷ کوژراو، ۷۱بریندار

کۆی گشتی : ۲۶کوژراو، ۱۰۷ بریندار

ناحییەی شییە
منداڵ: ۱کوژراو، ۴بریندار

ژن: ۳کوژراو، ۹ بریندار

پیاو: ۹کوژراو، ۳۲بریندار

کۆی گشتی: ۱۳ کوژراو ، ۴۵بریندار

ناحییەی ڕاجۆ
منداڵ:۱ کوژراو ، ۱۴بریندار

ژن : ۲کوژراو، ۱۷برندار

پیاو: ۷کوژراو، ۸۱برندار

کۆی گشتی :۱۰ کوژراو، ۱۱۲ بریندار

ناحییەی مابــتا
منداڵ: ۶کوژراو، ۲بریندار

ژن: ۱کوژراو، ۴بریندار

پیاو: ۵کوژراو، ۱۶ بریندار

کۆی گشتی: ۱۲کوژراو، ۲۲بریندار

ناحییەی بلبلە
منداڵ: ــ کوژراو، ۷برێندار

ژن:: ــ کوژراو، ۵بریندار

پیاو ۳کوژراو، ۱۵برینداڕ

کۆی گشتی: ۳کوژراو،۲۷بریندار

ناحییەی شەرا
منداڵ: ــ کوژراو، ۳بریندار

ژن:۲کوژراو ،۳بریندار

پیاو ۵ کوژراو، ۲۱بریندار

کۆی گشتی: ۷کوژراو، ۲۶بریندار

ناحییەیشەراوا
منداڵ: ۱۲کۆژراو، ۱۸بریندار

ژن: ۵کوژراو، ۴بریندار

پیاو:۴ کوژراو، ۱۸بریندار

کۆی گشتی: ۲۱ کوژراو، ۴۰بریندار

هەرلەم پێوەندییەدا بڕیارنامەی شۆرای ئەمنییەت پێشێل کرا وتورکیا درێژەی بە کوشتاری خەڵک دا

بەپێی داتاکانی شۆرای تەندرووستی کانتۆنی عەفرین لەماوەی ۶ڕۆژدا(لەیەکەم تا ۶ی ماڕس)پاش بڕیاردانی ئاگربڕی یەک مانگەی شۆرای ئەمنییەتی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، حکوومەتی تورکیا لەعەفرین وناوچەکانی سەربەو هەرێمە ۲۰ کەسی خەڵکی سڤیل بۆوێنە۳منداڵ، ۵ژن و۱۲پیاوی کوشتووە،،لە ۶ی ماڕسەوە تا ئێستە ڕێژەیەکی بەرچاو خەڵکی سڤیل لەلایەن حکوومەتی تیرۆریستی تورکیا وچەتە گرێدراوەکانییەوە کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان