بانگهێشتی لاوێکی کورد بۆ ئێدارەی ئیتلاعات لە شاری مەهاباد

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(KMMK): رۆژی پێنج شەممە ۱۷ ی رەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی “موحسێن ئەحمەدی” لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی  کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد بانگهێشت کراوە و هەڕەشەی قۆلبەست کردنی لێ کراوە.

موحسێن ئەحمەدی تەمەن ۲۴ ساڵان وخەڵکی گوندی سەهۆڵانی سەر بە شاری مەهابادە و نابراو بە هۆی سەردان بۆ باشوری کوردستان و چاوپێکەوتن لەگەڵ حیزبە رۆژهەڵاتیەکان بانگهێشت کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: