بریندار بونی کۆڵبەرێکی کورد لە سەردەشت

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (KMMK): ئەمڕۆ دووشەممە ۲۱ رەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی ” ئەمیر شێخە ” لە بەرزاییە کانی سنوری سەردەشت دەکەوێتە خوارەوە و بریندار دەبێت.

بە پێی سەرچاوەکە: هێزە ئەمنەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای ئەم کۆڵبەرە کوردە دەکەون و ناوبراو لە ترسی پاراستنی گیان خۆی پەنا دەباتە بەرزاییەکان و تاشەبەردەکانی سەر سنوری سەردەشت و پاشان بەر دەبێتەوە و بە توندی بریندار دەبێت.

شارۆمەندانی کورد لە سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی نەبونی کار و داهاتی پێویست بە بژێوی ژیان و لە بێ دەرەتانی و بە ناچار پەنا دەبەنە کاری کۆڵبەری و هەمو مەترسیەکانی ئەم پیشە ناڕەوایە بە ژیانی خۆیان دەکڕنەوە، بەڵام هێزە ئەمنیەتیەکان و خراپی رێگاوبانی دەرباز بوون و کێڵگە مینڕێژ کراوەکان لەمپەرگەلێکی زۆر گەورەن لە سەر رێگای کۆڵبەران و بەو هۆیەوە ساڵانە رێژەیەکی زۆر لە کۆڵبەران بریندار دەبن یاخود گیانیان لەدەست دەدەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان