مانگرتن لە خواردنی بەندکراوێکی محکوم بە سێدارە لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهاباد

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانKMMK:

مێرمنداڵێکی بەندکراو لە شاری مەهاباد، مەحکوم بە سێدارە بە ناسناوی “موحەمەد ساڵەحی” کوڕی خدر خەڵکی شاری سەردەشت لە دژایەتی لەگەڵ حوکمی گۆڕینی قەرار، ۹ رۆژ لەوەو پێش دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

ئەم بەندکراوە بە هۆی کۆتایی نەهێنان بە مانگرتنەکەی بەرەو روی توندو تیژی کاربەدەستان بوەتەوە و براوەتە ژوری تاکەکەسی.

بە پێی گوزارشەکە: ئەم بەندکراوە سەرەڕای رێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی کاتی و دابین کردنی پارەی سەربەها حوکمەکەی بە بازنەی بەڕێوەبەری قەراری بەندیخانە گەیەندراوە و بە هۆکار گەلێکی نادیار بە دۆسیەی ناوبراودا راناگەن و بڕیاریان لەسەر گۆڕینی قەراری دەرکراو نەداوە.

ناوبراو لەتەمەن ۱۷ ساڵان تاوانبار بە قەتڵ کراو و سزای سێدارەی لەسەر دەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە:

یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەمەنی تەمێکاری یاسایی منداڵان، بۆ کوڕان ۱۵ ساڵ و بۆ کچان ۹ ساڵ دەزانێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە رێکخراوە نێو نەتەوەییەکان لە سێدارە دانی کەسانی ژێر ۱٨ ساڵ قەدەغە کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان