کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان kmmk: لە شەوی ۱٨ی ڕەشەمەی ۱۳۹٦ هەتاوی لە ناوچەی پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەێیک بۆ کۆڵبەرانی ئەودەڤەرە دەنێنەوە و دەیاندەنە بەر دەسڕێژی گولە.
کۆڵبەرانیش لە تاریکی شەودا لە ترسی ڕەهێڵەی تەقە لە ڕێگە لادەدەن و دەکەونە ناو کێڵگەی مینەچێنراوەکان کە بەدرێژایی سنوورەکان پانتاییان هەیە.
لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەمیرخان رەخیدە خەڵکی گوندی تەرکەش بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەدات و ٤ کەسیتریش بریندار دەبن.وردەکاری زیاتری هەم هەواڵە دواتر بڵاو دەکرێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان