یەخسیرکردنی ۳۰۰هاوڵاتی گوندی “مەیدان ئەکبز” ی سەربە ڕاجۆ لەلایەن ئەرتەشی تورکیاوە

KMMK: ئەمڕۆ ۷ماڕس ساڵی ۲۰۱۸ی زایینی ،ئەرتەشی تورکیا و گرووپە تێروریستە گرێدراوەکانی ئەو وڵاتە ۳۰۰ شارۆمەندی گوندی” مەیدان ئەکبز” ی سەربە ڕاجۆ یان بەیەخسیری گرتووە وناچاریان دەکەن بە وتوو وێژ وتاریف کردن لە ئەرتەشی تورکیا لەپێش چاوی کامێرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، لەحەوتووی ڕابردوو ئەرتەشی تورکیا گەمارۆی ئەم گوندانەی داوە وپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، هاوڵاتیانی گوندەکانی : مەسکووت،والکلی، کوور،گاز، کۆسا وئەربلی بەهۆی ئەوەی سپای تورکیا ڕێگەی دەرەوەچوونی ئەم گوندانەی داخستووە،ئەم شارۆمەندانە نەیان توانیووە خۆیان بگەیەننە عەفرین وئەرتەش وچەتە گرێدراوەکانی تورکیا ئەوانیان یەخسیر ولەگوندی مەیدان ئەکبەر کۆ کردۆتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان