لە عەفرین کۆمەڵکوژی روو دەدات/ زیاتر لە ۵۰۰ کەس گیانیان لەدەست داوە بە سەدانیش بریندارن

KMMK: له ئاکامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین رێژەیەکی زۆری خەڵک گیانیان لەدەست داوە و بە سەدان کەس بریندار بوون

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دێمۆکراتیک رایگەیاند، لە سەرەتای هێرشەکانی حکومەتی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین ۲۸۳ کەسی سەر بە هێزەکانی پاراستنی کانتۆنی عەفرین گیانیان لە دەست داوە کە ۳۲ منداڵ و ۲۸ ژنیان لە ناو دایە.
هاوکات بە هۆی ئەو بۆمباران و هێرشە هەوایەکانی تورکیا بۆتە هۆی گیان لە دەستدانی ۲۲۷ کەسی سڤیل.
۵۶۱ کەسی مەدەنیش بریندرا بوون ۸۷ کەسیانیان منداڵ و ۹۳ یان ژنن.
ئەرتەشی تورکیا و گرووپە تێروریستەکانی سەر بەو وڵاتە ۱۰۲۶ هێرشی زەمینی و ئاسمانیان بەهەرەمەکی کردوەتە سەر ناوچە مەندەنی نیشنەکان.
۵۶ هێرش بە هەلیکۆپتەری جەنگی ئەنجام دراون.
بە تانک، تۆپ، ڕۆکیت و هاوەن و دۆشکە،زیاتر لە ۳ هەزار هیرشی هەڕەمەکی کراوەتە سەر عەفرین.
جێی ئاماژەیە کە بە سەدان خانوو و ماڵی خەڵک، خوێندنگە، نەخشخانە، نانەوایی و هتد لە ئاکامی ئەو بۆمبارانانە وێران بوون.
کردەوەکانی تورکیا رێک دەچێتە خانەی کۆمەڵکوژی و جینایەتی شەر و تاوان دژی مرۆڤایەتی.

نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئوروپا، ناتۆ، و وڵاتانی هاوپەیمان دژی داعش بە بێدەنگی خۆیان بەشدارن لە کۆمەڵکوژی عەفرین.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان