درێژەی دەسبەسەری شارۆمەندانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە

KMMK:سێشەممە ۸ی ڕەشەممەی ئەوساڵ هاوڵاتییەکی کورد خەڵکی پیرانشار لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناونیشانی “محەممەد پتایش” ۴۵ساڵ تەمەن کوڕی محەممەد کەریم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆشوێنێکی نادیار.

هەروەها لە هەواڵکێکی دیکەدا لەڕۆژی دووشەممە ۱۴ی ڕەشەممە ی ئەوساڵ ،هاوڵاتییەکی دیکەی پیرانشاری بەناونیشانی “مامش محەممەدپوور” لەنێزیکی تێرمیناڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر وگوازراوەتەوە بۆشوێنێکی نادیار.

ئەم کەسانە بەتۆمەتی (هاریکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)دەسبەسەر وتائێستەیش ئەگەر گرتنی پێوەندی ئەم کەسانە لەگەڵ بنەماڵەکانیان پەسەند نەکراوە ولەمەڕ دۆخیشیان زانیارییەک لەبەر دەست نییە.

جێگەی باسە کە، مامش محەممەدپوور لەساڵی ۱۳۹۵ بەتۆمەتی بەشداری کردن لە گردبوونەوەی ناڕەزایی لە مەحکووم کردنی کوشتاری کۆڵبەرانی کورد دەسبەسەر کرابوو .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان