KMMK: محەممەد عەلی تاهیری دامەزرێنەری عیرفانی ئاڵقە(عرفان حلقە) ڕۆژی شەممە ۱۲ی ڕەشەممە لەلقی ۱۵ی دادگای شۆڕش بەسەرۆکایەتی دادوەر سەڵەواتی سەرلەنوێ ۵ ساڵ حوکمی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.
بەگوێرەی هێرانا :زەینەب تاهیری لەهەمبەر ئەوحوکمەی کەبەسەر بەڕێز تاهیری دا سەپێنراوە کوتوویەتی: “حوکمی ۵ساڵ زیندانی تەعزیری شەممە ۱۲ی ڕەشەممە بەناوبراو ڕاگەیەندرا وبەپێی ئەوەی بەڕێز تاهیری پترلەدووساڵ لەدوای کۆتایی هاتن بەحوکمە پێنج ساڵەکەی پێشووی لەزیندان مابوویەوە،ماوەی ۳ساڵی دیکەیش لەزیندان دەبێت.”
محەممەد عەلی تاهیری خەڵکی کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، دامەزرێنەری دامەزراوەی کەلتووری هونەری عێرفانی ئاڵقەیە،ناوبراو لەساڵی ۱۳۹۰لە زینداندایە وبەتۆمەتی گەندەڵی سەر زەوی بە ئێعدام مەحکووم کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان