ئێعدامی زیندانیەکی کورد لەورمێ

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (kmmk): ئەوڕۆ دووشەممە ۱٤ی ڕەشەممەی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی زیندانییەکی مەحکووم بە قەرەوە(قصاص) لەزیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ ئێعدام کرا.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ناونیشانی ئەم زیندانییە ئێعدام کراوەی “ئەبووبەکر سەلیمی”،خەڵکی سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاندووە.

ئەبووبەکر سەلیمی لە ۹ساڵی پێشترەوە بەتۆمەتی کوشتن، لەگرتووخانەدا بووە و لەلایەن مەحکەمەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە قەساس مەحکووم کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان