خوێندکارێکی کورد سزای ۵ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(KMMK): لە رۆژانی رابردودا دادگەی ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ قەراری ۵ ساڵ بەندکردنی بۆ خوێندکارێکی کورد بە ناوی ” ئیبراهیم خالدی” خەڵکی سەردەشت دەر کرد.

لقی دووەمی دادگای ئینقلاب، بە سەرپەرەشتی دادوەر (شێخ لوو) ئەم خوێندکارە کوردەی بە تۆمەتی ” هەوڵدان لە دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی ” بە ۵ ساڵ بەندیخانە مەحکوم کرا. سزای سەپێندراو بە پارێزەی ئەم خوێندکارە ڕاگەیاندراوە.

ئەم خوێندکارە سەردەشتیە لە کاتی ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری ورمێ لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات قۆلبەست و هەناردەی گرتووخانەی ئەم ئیدارەیە کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان