KMMK: شەمە ۱۲ی ڕەشەمەی ۱۳۹٦ی هەتاوی ژنێک بەناوی ” نەدا زاهیری عەبدە وەند ” کچی حەسەنعەلی لە شاری کامێران سەربە پارێزگای سنە خۆی کوشتوە .
لە هەواڵەکەدا هاتوە ئەو ژنە خێزاندار خاوەنی ۲ منداڵ بوە و بە هۆی کێشەێیکی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و گیانی لە دەست داوە .
نەدا زاهیری خەڵکی پارێزگای ئەلئەحواز بوە و دانیشتوی شاری کامێران بوە .
کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سەرچاوەی سەرهەڵدانی بەرچاوی دیاردەی خۆکوژیەکانن کە شاری کامێران لە ترۆپکی ئاماری خۆکوژیەکاندایە .
تێبینی
نەدا زاهیری لە ئەلئەحواز خۆکوژی کردەوە و هاژینەکەی کامێرانی بوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان