کوژرانی لاوێکی کورد بە دەستی هێزە ئەمنیەکان

ک م م ک: سێ شەممە ٨ی رەشەمە لاوێکی کوردی شارۆمەندی شاری ئیلام بە ناوی “ناسر قوبادی” بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەشی سەریەوە بریندار دەکرێت و دەیگەیەننە نەخۆشخانە بەڵام بە هۆی زۆری برینەکەی ئەمڕۆ گیانی لە دەست داوە.

هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دۆزینەوەی چەکی بێ ئیزن دەیانهەێت ماڵی ناوبراو بگەڕێن کە بەرەوڕوی ناڕەزایەتی ناسر قوبادی دەبنەوە و بە بێ ئاگادار کردنەوە تەقەی لێ دەکەن و پاشا بە هۆی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دەدات.

جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرجار بە بێ ئیزنی دادگە و سەربەخۆ هەوڵی دەست بەسەر کردنی شارۆمەندان و پشکنینی ماڵ و دەست بەسەرداگرتنی کەرەستەی تایبەتی دانیشتوان دەدەن و زۆر کەس بەو هەۆیەوە هەوڵی بەرگرێ دەدەن بەڵام ئەو هێزانە زۆربەی کات دەست دەدەنە توندو تیژی و هاووڵاتیان دەکەنە قوربانی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان