KMMK:بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەمڕۆ سێ شەممە ٨ی رەشەمە بنەماڵەیەکی دانیشتوی باشوری کوردستان لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕێنەوە لە سنوری باکوری کوردستان وبە قاچاخ رۆیشتنە نێو تورکیا بە هۆی سەرماوە گیانیان لەدەست داوە.
بە پێی هەواڵەکە ئەم بنەماڵەیە پێک هاتوون سێ منداڵ و ژنێک و پیاوێک و هەمویان ئەندامی یەک بنەماڵەن و تەرمەکانیان لە لایەن گوند نشینانی “ماڤیا”ی سەر بە شارۆچکەی رووبارۆک لە سنوری نێوان باکور و باشوری کوردستان دۆزراوەتەوە و تەرمەکان رادەستی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم لە باشوری کوردستان کراونەتەوە.
لە ناسناو و کەسایەتی ئەم بنەماڵەیە تا ئە کاتە هیچ زانیاریەک بڵاو نەبوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان