وەرزشوانێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (kmmk): عمار رحمانی ٢٢ساڵان خوێندکاری خەڵکی شاری سنە، رۆژی سێشەممە ١ی رەشەمەی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سنە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

ئەم خوێندکارە کوردە پێشتر لە نارەزایەتیەکانی دژ بە کۆشتنی کۆڵبەران و نارەزاییە سەرتاسەریەکانی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ لەرۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری کردبوو و پێش دەسبەسەر بوونی، لەلایەن بەرپرسانی پاراستنی زانکۆ (حراست) بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرابوو.

بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: «بنەماڵەی ئەم خوێندکارە کوردە، سەرەڕای بەدواداچوون و گەڕان لە ناوەندە قەزایی و ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە، تاوەکوو ئێستا هیچ چەشنە زانیاریەک سەبارت بە هۆکار و شوێنی راگرتنی عماریان بەردەست نەکەوتووە.»

عمار رحمانی لە لاوانی گوڕەپانی وەرزشی پاڵەوانیەو لە ئاست پارێزگای سنەدا چەندد حوکمی پاڵەوانی لە وەرزشەکانی «هەندباڵ (تۆپی دەست) و کیک بوکسینگ» بەدەست هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان