کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانkmmk،
دەسبەسەری هاوسەرۆکایەتی پێشووی پارتی یەکیەتی دیمۆکڕاتی وبەرپرسی هەنووکە پێوەندییەکانی دەرەوەی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیمۆکراتیک “تەڤدەم “، ساڵح موسلیم لەسەرداوای تورکیا لەشاری پڕاگ پێتەختی چێک بەپێشێلکاری ئاشکرای یاسا ومافی دیپلۆماتیک، مافی مرۆڤ وتەنیا لەچوارچێوەی خۆشیرین کردن ونۆکەرایەتی بۆ تورکیا دەزانێ.
ساڵح موسلیم بۆبەشداریکردن لە کۆنفڕانسێک لەپڕاگدا بوو. هاوسەرۆکی پێشووی پ.ی.د لەو هۆتێلەی کەتێیدا نیشتەجێ بوو لەلایەن هەواڵگری میتی تورکیا لەبن چاوەدێریدا بوو و وێنەکانیشی لەلایەن مێدیاکانی تورکیاوە بڵاوکرایەوە.
هەربەم هۆیە شوێنی مانەوەی ساڵح موسلیم لەلایەن پولیسی چێکەوە تەدبیر وڕێ وشوێنی ئەمنییەتی گرتەبەر.
ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی پولیسی چێک چوونە ژوورەکەی ساڵح موسلیم وبەپێی کوتەی ئەوان ” بەهۆی سکاڵای تورکیا”وە ناوبراویان دەسبەسەریان کرد بەپێی ئەو هەواڵانەی لەم پێوەندییەدا بڵاوبوونەتەوە،پولیسی تورکیا لەسەرداوای تورکیا، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
دەسبەسەری ئەم کەسایەتییە سیاسییەی کورد لەدرێژەی بێدەنگی و هاریکاری ووڵاتە ئەورووپییەکان لەهێرشی تورکیا بۆسەر کانتۆنی عەفرین لەڕۆژئاوای کوردستان دێتە ئاراوە.
جێگەی باسە کە دەوڵەت تورکیا بۆ ڕفاندن وتیرۆری ساڵح موسلیم ،سەرۆکی پێوەندییەکانی دەرەوەی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیمۆکڕاتیکی ڕۆژئاوای کوردستان، خەڵاتی چەندد ملوێن دۆلاری دیاری کردووە،ئەم هەوڵەی حکوومەتی چێک ، لەچوارچێوەی هاریکاری کردنی ئۆپۆڕاسیۆنی تیرۆری تورکیا دژبە ناوبراو شرۆڤە دەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان خوازیاری ئازادی خێرا وبێ مەرجی ئەم کەسایەتییە سیاسییە ناسراوەی کوردە وداوالە حکوومەتی چێک دەکات بەهۆی ئەو دەسپێشخەرییەی لەدەسبەسەری بەڕێز ساڵح موسلیم داوای لێبوردن لەناوبراو وگەلی کوردستان بکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان