کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان kmmk
لەڕۆژی ٦ ی مانگی ڕەشەمەی ۱۳۹٦ی هەتاوی ، عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری وهاووڵاتی شاری سەقز بۆ جێبەجێکردنی سزای داسەپاو بەسەریدا ، هەناردەی زیندان کرا.
بەپێی ئەو هەواڵە ئەم چالاکیە کرێکاریە بە تۆمەتی بەشداری لە ڕۆژی جیهانی کرێکارانی جیهاندا لە بڕواری ۳۰ی خەزەڵوەری ۱۳۹٤ لە لقی ۱ ی دادگای شۆڕشی شاری سەقزدا بە ساڵێک زیندان سزا درا .
لە دوای ناڕەزایەتی دربڕینی ئەو چالاکە کرێکارییە بە مەبەستی پێداچونەوە بەو سزایە بۆ ۲ مانگ سزاکەی کەم کرایەوە .
بڕیاری دەرکراوی دادگا ڕۆژی۲٥ی گوڵانی ئەمساڵ پێڕاگەیەندرا ولە بڕواری ۷ی ڕێبەندانی ئەمساڵەوە لە لایەن لقی جێبەجێکاری سزا دیاری کراوەکانی دادگای گشتی شاری سەقزەوە بە مەبەستی ناساندنی خۆی بۆ دادگا ماوەی ۳۰ڕۆژی بۆ دانرا بوو کە لە ئەمڕۆە هەناردەی زیندان کرا .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان