کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان kmmk،
ئەمرۆ ٥ رەشەمەی ١٣٩٦ ھەتاوی ، لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ گوندی قانترێی ناوچەی ماباتا-ی عەفرین منداڵیکی تەمەن ٥ ساڵان گیانی لە دەست دا .
ئەمە ٣٦ ڕۆژە کە سوپای داگیرکەری تورکیا بە شێوازێکی بێ سەروبەر شوێنە مەدەنییەکان تۆپ باران ئەکات، بە پێی ئامارە فەرمیەکان تا ئیستا ٢٠٠ هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بەسەدانیش بریندار بوون.
سوپای تورکیا کە لە سەر فەرمانی ئەردۆغان کە ئەیگوت ژن یا منداڵ فەرق ناکات ، ئەبێت ئێمە بەردەوام بین، دەستیان داوەتە کۆمەڵکوژکردنی گەلی مەدەنی عەفرین.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان


