دەسبەسەری چالاکێکی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

kmmk: بەتێپەڕبوونی نزیک لە یەک مانگ لەدەسبەسەرکردنی «ئیحسان سادقی» کوڕی شەمسەدین، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری ئەندیمشکی پارێزگای خوزستان، تاوەکوو ئێستا هیچ زانیاریەک لەناوبراو لەبەردەست نیە.

ئیحسان سادقی نزیک بە یەک مانگ لەمەوپێش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەهواز گواستراوەتەوە. هەرچەنە ماڵباتی ناوبراو بە دوواداچوونیان بە شوێن کورەکەیاندا کردووە، بەڵام لە سەلامەتی و چارەنووسی ڕۆڵەکەیان هیچ هەواڵێکیان بەدەستەوە نەدراوە و ناوبراویش پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەی خۆی نەگرتووە.

ئیحسان سادقی ٢٥ساڵان، بەڵگەنامەی کارناسی هەیە و بە باوکی ناوبراویان ڕاگەیاندووە هۆی دەسبەسەرکردنی ئیحسان، دەگەڕێتەوە بۆ ئەندامیەتی لە گروپ وکاناڵە تێلێگرامیەکان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان