مەحکووم بەئێعدام/ ڕەزا مەلازادە

ڕەزا مەلازادە، لەدایکبووی ۱۳۶۶ خەڵکی گوندی “ئاشناک” سەربە شاری سەڵما لەپارێزگای ورمێ، لەکۆتایی ساڵی ۱۳۹۰ی هەتاوی ،لەشاری پاوە لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ ماوەی چەندد مانگێک لە گرتووخانەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکرماشان و لەزیندانی ئێڤین کەوتە بەر لێکۆڵینەوە وئەشکەنجە.

ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد ساڵی ۹۱، بەتۆمەتی محاربە لەڕێی هاریکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کۆردستان”پەژاک” ئێعدامی بۆ دیار کرا وئەم حوکمەیش لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسەند کرا.

ڕەزا مەلازادە لەقۆناغەکانی لێکۆڵینەوە وبازپرسیدا لەمافی هەبوونی پارێزەر ودیتنی بنەماڵە بێبەری کرابوو؛بەچەشنێکە تا ساڵێک پاش دەسبەسەری،بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکیان لەمەڕ دۆخ وڕەوشتی ناوبراو نابێ،و دەمەزراوە ئیتلاعاتییەکانی لەهۆکاری دەسبەسەری وشوێنی ڕاگرتنی وەکوو بێ ئاگابوون خۆ دەردەخەن.

ئەم زیندانییە سیاسییە لەماوەی ۶ ساڵی ڕابردوو، لەزیندانەکانی ئێڤین،ڕەجایی شار، ورمێ زیندانی دەکرێ وهەنووکەیش لەزیندانی بوشەهر ڕاگیراوە.

بەکوتەی هەندێ سەرچاوە حوکمی ئەم زیندانییە سیاسییە بەپلەی داشکان بووە بە زیندانی تاهەتایی.

بەپێی حەشیمەتی ئێران ، ئەم وڵاتە پێگەی یەکەمی ئێعدامی هاوڵاتیانی خۆی هەیە لەئاستی جیهاندا. ئێعدام لەئێران لەیاسادا چەسپاوە.

ئەو تاوانانەی کەلەیاسادا ئێعدامیان بۆ لەبەرچاوگیراوە برینین لە کوشتن، دەسدرێژی، ئازاری جنسی مناڵان، هاوڕەگەز خوازی، (مساحقە) لەئەگەری دووپات بوونەوە، قاچاخی مادەی هۆشبەر، دزی چەکدارانە، مرۆڤ ڕفاندن وت اوانی شەڕ لەگەڵ خودا و گەندەڵی سەر زەوی(ئەو تۆمەتەی کەبەگشتی لەتاوان بارانی سیاسی خۆدەبینێتەوە).

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان : لەساڵی ۲۰۱۷ی زاینی ٤٤۶ کەس لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئێعدام کراون؛ کەنێزیکەی۲۰ لەسەت لە ئێعدام کراوان واتە ۸۶ کەس لەوان لەهاوڵاتیانی کورد پێک هاتوون.

۳۱کەس لە ئێعدام کراوان لەلایەن کۆماری ئێسلامی ئێرانەوە لەپێش چاوی گشتی هەڵواسراون، کە ۹کەس لەم چەشنەلە ئێعدام، لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بووە؛ واتە نێزیک بە ۳۰ لەسەت لەو ئێعدامانەی کەلەپێش چاوی گشتی جێبەجێ کراون لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

لەساڵی ۲۰۱۶ ڕێژەی ٤٤کەس بەتۆمەتی محاربە وگەندەڵی سەر زەوی لەئێران ئێعدام کراون؛ کە ۳۰ کەس لەوان بە تاوانی سیاسی و ئەمنییەتی بوون، ئێعدام کراون لەم ڕێژەیە ۲۷ کەسیان لەهاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێک هاتوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــتان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان