ڕاپۆڕتی لێبوردەیی نێودەوڵەتی/توندوتیژی بەرانبەر بە ناڕازیان و جیاوازخوازان لەئێران و هێرشی ئەرتەشی تورکیا بۆعەفرین

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: بەپێی ڕاپۆرتی ساڵیانەی لێبوردەیی نێودەوڵەتی لەساڵی ڕابردووی زایینی بابەتەکانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ دژبە ناڕازیان وجوداخوازان بەپشتبەستن بە توندوتیژی ڕووی لەهەڵکشان کردووە.

سالیل دەشتی، بەرپرسی گشتی لێبوردەیی نێودەوڵەتی دوێنێ چوارشەممە ۲۱ی ڤێبریە/۲ی ڕەشەممە لەدانیشتنێکی هەواڵ ڕاگەیاندندا لە واشێنگتۆن، پرس وسەردێڕی گشتی ئەم ڕاپۆڕتەی کە ۵۰۰ لاپەڕەی لەخۆگرتبوو، پێشکەش کرد.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆڕتە، ڕێخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی ئێرانی تاوانبار کردبە هەڵسووکەوتی توندوتیژانە لەگەڵ ڕەخنەگرانی حکوومەت وچالاکانی مافی مرۆڤ ونگەرانی خۆی دەربڕیووە کەلەئێران بابەتەکانی پێشێلکارێ مافی مرۆڤ وەکوو؛ دەسبەسەری سەرەڕۆیانە، ئەشکەنجە، ئێعدام وهەڵاواردن لەنێو هاوڵاتیان وگوشارخستنە سەر ژنان، وەک هەمیشە لەڕۆژەڤی کارەکاندایە.

هەروەها لەبەشێکی دیکەی ئەم ڕاپۆڕتە پێوەندی هەبوو بەهێرشی ئەرتەشی تورکیاوە بۆسەر کوردەکان لەوڵاتی سوریا وخستنەژێرگوشار وڕاوەدونان ودەسبەسەری ڕۆژنامەوانان لەجۆرەکانی دیکەی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەساڵی ۲۰۱۷یە وهەنووکەیش پترلە ۱۰۰ ڕۆژنامەوان لە تورکیا لەزینداندایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان