هەواڵەکان

سزادراوان بە سێدارە/ زانیار و لوقمان مورادی

ک م م ک:  زانیار و لوقمان مورادی دوو بەندکراوی سیاسی کورد لە بڕواری ۱۱ی گەلاوێژی ۱۳۸۸ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری مەریوانەوە دەست بەسەر کران، یەکی بەفرانباری ۱۳٨۹ لە بەشی ۱۵ی دادگەی شۆڕشی تاران بەتۆمەتی شەڕ لە دژی ئیسلام بە شێوەی ئەندامبون لە حزبێکی دژبەری کوردستانی و کوشتنی کوڕی بەرنوێژی هەینی شاری مەریوان بە سێدارە لە شوێنی گشتی تاوانبار کران، ئەم قەرارە ۱٨ی پوشپەڕی ۱۳۹۰ لە لایەن دەستەی باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا، ئەم دوو بەندکراوە سیاسیە لە کاتی لێکۆڵینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتدا لە لایەن ئەو ئیدارەوە بە شێوەی نامرۆڤیانە بەردەوام ئەشکەنجە دراون تاکو ئەو تاوانەی کە نەیان کردبوو و لەلایەن ئەو ئیدارەوە دروست کرابوو لە ئەستۆی خۆیان بگرن.

ئەم دوو بەند کراوە سیاسیە پێشتر لە نامەیەکی کراوە سەبارەت بە رای گشتی لە دۆخی دۆسیەکەیان دەدوێن.

لەم نوسراوەیەدا باس لەسەر نەبونی هیچ بەڵگەیەک سەبارەت بەو تاوانە کە پێانەوە لکێندراوە لە دۆسیەکەیاندا لەبەردەست نیە و ٨ ساڵە بونەتە قوربانی یاری سیاسی و سیناریۆی داڕژاوی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە.

زانیار و لوقمان لە نوسراوەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە بڕواری یەکی گەلاوێژی ۱۳۹۳ و بە ئامادە بونی پارێزەرەکەیان ساڵەح نیک بەخت، دانیشتنێک لە دادگە بۆ پێداچونەوەی دۆسیەکەیان بەڕێوە چوو، لەو دانیشتنەدا دادوەری دادگە بینەری ناتەواو بونی دۆسیەکە و کەم بونی فاکتەرەکان بووە.

بەپێی حەشیمەتی ئێران ، ئەم وڵاتە پێگەی یەکەمی ئێعدامی هاوڵاتیانی خۆی هەیە لەئاستی جیهاندا. ئێعدام لەئێران لەیاسادا چەسپاوە.

ئەو تاوانانەی کەلەیاسادا ئێعدامیان بۆ لەبەرچاوگیراوە برینین لە کوشتن، دەسدرێژی، ئازاری جنسی مناڵان، هاوڕەگەز خوازی، (مساحقە) لەئەگەری دووپات بوونەوە، قاچاخی مادەی هۆشبەر، دزی چەکدارانە، مرۆڤ ڕفاندن وت اوانی شەڕ لەگەڵ خودا و گەندەڵی سەر زەوی(ئەو تۆمەتەی کەبەگشتی لەتاوان بارانی سیاسی خۆدەبینێتەوە).

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان : لەساڵی ۲۰۱۷ی زاینی ٤٤۶ کەس لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئێعدام کراون؛ کەنێزیکەی۲۰ لەسەت لە ئێعدام کراوان واتە ۸۶ کەس لەوان لەهاوڵاتیانی کورد پێک هاتوون.

۳۱کەس لە ئێعدام کراوان لەلایەن کۆماری ئێسلامی ئێرانەوە لەپێش چاوی گشتی هەڵواسراون، کە ۹کەس لەم چەشنەلە ئێعدام، لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بووە؛ واتە نێزیک بە ۳۰ لەسەت لەو ئێعدامانەی کەلەپێش چاوی گشتی جێبەجێ کراون لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

لەساڵی ۲۰۱۶ ڕێژەی ٤٤کەس بەتۆمەتی محاربە وگەندەڵی سەر زەوی لەئێران ئێعدام کراون؛ کە ۳۰ کەس لەوان بە تاوانی سیاسی و ئەمنییەتی بوون، ئێعدام کراون لەم ڕێژەیە ۲۷ کەسیان لەهاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێک هاتوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــتان

Related posts

زیندانییەک لە ورمێ مانی لە خواردن گرت

بنەماڵەی گریلاکانی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە (باڵی سەربازی کودار) لە بەر دەم پارێزگای کرماشاندا داوای وەرگرتنەوەی تەرم یان چارەنوسی ڕۆڵە بێسەرو شوێن کراوەکانیان کرد

هاوڵاتییەک دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێران لە بۆکان