بانگهێشت و هەڕەشە بۆ سەر خوێندکارانی زانکۆ، بەهۆی کۆبوونەوی پاراستنی زەریاچەی ورمێ

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(KMMK): رۆژی ۲۹ی رێبەندانی ۱۳۹٦، ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ، دوو خوێندکاری زانکۆ بە ناوەکانی “هیوا عەزیزی” و “رەزا ئازادی” بە هۆی کۆبونەوەی خوێندکاری کە بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگایەک بۆ پاراستنی زەریاچەی ورمێ بەڕێوە چووبوو بەنگهێشت و هەڕەشەیان لێ دەکات.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، فەرمانداری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو بانگهێشتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، سەبارەت بە دەرکردنی ئیزنی بەڕێوە بردنی دانیشتنەکە لە پردی “کەڵانتەر”ی ورمێ و وڵامێ ئەرێنی قائیم مقامیەت سەبارەت بەم بزوتنەوەیە، رەت دەکاتەوە و بە نایاسایی ناوی دەبات.

ئیدارەی ئیتلاعات لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لە گەڵ خوێندکاران هەر چەشنە کۆبونەوە یا دانیشتنێک بە نایاسایی راگەیاند و ئەم کەسانە بۆ وڵام دانەوەی بڕێک پرسیار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون.

بانگهێشت نامەی بەڕێوە بردنی ئەم دانیشتنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە و شارۆمەندان بۆ دروست کردنی زەنجیرەی مرۆڤی لە سەر پردی کەڵانتەری بانگهێشت کرابون و مەبەست لە بەڕێوە بردنی ئەم دانیشتنە دۆزینەەوەی رێگا چارەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە ئەو دۆخەی کە زەریاچەی ورمێی تێدایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان