کرێکاری شارەوانی ئیلام لەسەر کار گیانی لەدەست دا

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان KMMK:
ڕۆژی سێشەممە ۲٤ی ڕێبەندانی ئەمساڵ کرێکارێکی بەشی خزمەتگوزاری شاری، شارەوانی ئیلام لەکاتی جێبەجێ کردنی کارو ئەرکەکانیدا گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵەکان؛ ئەم کرێکارە لەپشتەوەی ماشێنی گواستنەوەی زبڵ ولە شوێنی جێگربوونی ئەم ماشێنانە دابووە، لەکاتی دابەزین و بۆ دواوە هاتنی ماشێنەکە، ئەم کرێکارە بووبە ژێرەوە وگیانی لەدەست دەدات.

لەبڕیارنامەی کەرەستەی پاراستنی کەسەکان وئەرکەکانی خاوەن کاردا هاتووە، پێداگری لەسەر بەپارێزبوونی شۆفیران، رێگر نیە لە جێبەجێکردنی بەرپرسایەتی پەیمان کارەکانی شارەوانی لەپێگەی خاوەنکار و ئەوان بەپێی بڕیارنامەی کەرەستەی پاراستنی تاکی گەڵاڵەکراوی ۲۱ی جۆزەردانی ۱۳۹۱ ئەرکدار بەناسین وهەڵسەنگاندنی دۆخی شوێنی کار بۆ خەسارناسی و کۆنتڕۆڵی مەترسییەکانن. لەهەمان کاتدا بەپێی مادەکانی ۲و۳ی ئەم بڕیارنامەیە خاوەنکار دەبێ کەرەستەی پاراستنی تاکی گونجاو بخاتە بەردەستی کرێکارەکان بەشێوەی مفتە وفێرکاری پێویست لەهەمبەر شێوازی کەڵک وەرگرتن لەوانە بۆکرێکارەکان بنوێنێ.

بەپێی ئەرکی خاوەنکارەکان کەدەبێ هێزەکانی خۆیان پەروەردە بکەن بۆئەوەی تووشی کارەسات نەبن. بەم حاڵەشەوە ڕۆژانە شایەتی گیان لەدەستدانی ئەم توێژەی کۆمەڵگاین.

کرێکارانی شارەوانییەکان لەبەرانبەر وەرگرتنی حەقدەستە کەمەکانیان کەبە دواخرانێکی بەردەوامیشەوە دەدرێ، دەبن بەقوربانی کارەساتی کار؛ کارەساتگەلێک کەبەزۆری هیچ پشکێکیان لە هاتنەئاراوەیدا نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان