٨ کرێکاری مەریوانی بونە قوربانی

ک م م ک: رۆژی دووشەممە ۲۳ی رێبەندانی ئەمساڵ بە هۆی تەقینەوەی مەخزەنی گاز لە شاری ئەهواز ۸ کرێکاری مەریوانی بریندار بوون و یەکێک لەو کرێکارانە بە ناوی «عەتا دارشی» لە رۆژی سێشەممە بەهۆی زۆری برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەم کرێکارانە لە کۆمپانیای “ئیستەکی خورشیدی زرێبار” کاریان دەکرد.

بە هۆی کارەساتی شوێنی پیشەوەری لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هەمو رۆژێک رێژەیەکی بەرچاو لە کرێکاران دەبنە قوربانی و گیانیان لەدەست دەدەن و بەرپرسانی حکومەتی و کاربەدەستان هیچ هەوڵێک بۆ ئەمن بونەوەی شوێنی پیشەوەری پێش ناگرن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان