نەبوونی ئیمەنی و پاراستنی پیشەیی کرێکارێکی سەرپێڵ زەهاوی کردە قوربانی

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: رۆژی پێنج شەممە ۱۹ی رێبەندانی ئەمساڵ، کرێکارێکی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو بە ناوی “حەسەن موحەممەدی” لەکاتی کارکردن لە بینایەک بە هۆی داڕوخانی داروبەرد(آوار) گیانی لەدەست دەدات.

بە وتەی سەرچاوەیەکی زانیار بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ئەم کرێکارە لە یەکێک لە یەکینەکانی مەسکەن مێهر سەرقاڵی کار بووە.

ساڵانە بە هۆی نەبوونی ئیمەنی پیشەیی گۆڕەپانی پیشەیی، کرێکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بریندار دەبن یا خود گیانیان لەدەست دەدەن،سەرەڕای پەرە سەندنی ئەم مەترسیانە کە لە کەمینی کرێکاراندایە، بەڵام تا ئێستە بەرپرسانی تایبەت هیچ چەشنە دەست پێشخەرییەک بۆ بەرگرتن یاخود کەم کردنەوەی ئەم کارەساتانە دەست پێ نەردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: