کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ شەممە ۲۱ی رێبەندانی ۱۳۹۶ی هەتاوی، بەرنوێژی رۆژی هەینی گوندی مەلابەستەک مەحاڵ مەرگۆڕی ناوچەی سیلوانا لە پارێزگای ورمێ باسی لە داخستنی خوێندنگای ئەو گوندە بە هۆی نەبونی سوتەمەنیەوە کرد .
بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەە: ناوبراو رایگەیاندووە بەرپرسانی دەزگای پەروەردە خۆ دەرباز دەکەن لە هەناردە کردن و تەرخان کردنی کەرتی تایبەت بۆ ئەم خوێندنگایە و بە ناچاری سەرپەرشتانی خوێندکاران دەبێت سوتەمەنی بۆ ئەو خوندنگایە دابین بکەن.
ئەم مامۆستایە، داوای لە دانیشتوانی گوندی مەلابستەک کردووە بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن سوتەمەنی بۆ ئەم خوێندنگایە دابین بکەن.
زۆرینەی خوێندنگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە وەرزی سەرمادا بەرەوڕوی گرفتگەلی زۆر دەبنەوە و هەندێک کات تەندروستی و ژیانی خوێندکاران دەکەوێتە مەترسیەوە.
جێگای ئاماژەیە، لە رۆژانی رابردودا شەش خوێندکاری کچ لە خوێندنگایەک لە تیکاب بە هۆی هەڵمژینی گازی دی ئۆکسیدی کاربۆنەوە توشی ژاردان(مسمومیت) بوون و رادەستی نەخۆشخانە کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان