کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە هۆی راونان و شوێن کەوتنی هێزە ئەمنیەکان

KMMK: چوارشەممەی رابردوو ۱٨ی رێبەندانی ئەمساڵ کاسبکارێکی کورد بەناوی “سدیق رەحیم پور” بە هۆی راونان و شوێن کەوتنی هێزی پۆلیس لە سەر رێگای بۆکان _ تەبرێز لەگەڵ تڕۆمبیلێکی بار هەڵگر پێکدا دەدەن و گیانی لەدەست دەدات.

لە شەوی چوارشەممە تڕۆمبیلی ئەم کاسبکارەی کورد لەگەل دو کەسی تر بە ناوەکانی “عەلی و خالید رەحیم پور” ئاماڵی “عەجەب شێر” توشی راونان لە لایەن پۆلیسەوە دێن و بە بێ ئاگادار کردنەوە ترۆمبێلی ئەم کەسە دەدەنە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی فیشەک و بەو هۆیەوە تڕۆمبیلی ناوبراو کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست دەدات و خۆی دەکێشێت بە تڕۆبیلێکی بار هەڵگرداو لە ئاکامدا سدیق رەحیم پور گیانی لەدەست دەدات وئەو دوکەسەی تر دەست بەسەر دەکرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان