پەڕڵەمانی ئەوروپا هێرشی تورکیای لە باکوری سوریا (بۆ سەر عەفرین) شەرمەزار کرد

ک.م.م.ک: رۆژیپێنج شەممە ١٩ی ڕێبەندان، پارلمانی ئەوروپا هێرشەکانی سوپای تورکیای بۆ سەر عەفرینی باکوری سوریا و ڕۆژاوی کوردستان شەرمەزار کرد و داوی ڕاوەستاندی ئەم جەنگەی کرد. هەروەها لە پەیوەندی بە سەدان کەس کە بۆ دژایەتی شەڕ لە تورکیا قۆڵبەست کراون پەرڵەمانتارانی ئەوروپا داوای دەست بەجی ئازادی بۆ ئەم گیراوانەیان کرد.

پەڕلەمانتارانی ئەوروپا داوایان لە دەوڵەتی تورکیا کرد کە هەوڵەکانی بۆ شەڕ لە عەفرین و ڕۆژاوای کوردستان بوەستێنێت و واز لە قۆڵبەستکردنی ناڕازیانی شەڕ و داگیرکاری لە ڕۆژاوی کوردستان بهێنێت.
تورکیا لە ۲۰ ی ژانویەی ۲۰۱۸ی زایینی، هێرشی بەربڵاوی دژی کوردان لە عەفرین و ڕۆژاوی کوردستان بە ناوی ئۆپەراسێونی “چڵە زەیتون” دەست پێ کردووە کە مەبەستی تورکیا لەم ئۆپەراسێونە ڕوبەڕو بونەوەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنەکانی ڕۆژاوای کوردستان و سیستەمی دیموکراسی بناغە نراوی کوردانە لەم ناوچەیە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان