کەمئەندام کردنی جنسی(خەتەنە)ی کچان لەپارێزگای هورموزگان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(kmmk) : سەرەڕای دابەزینی ڕەوتی کەمئەندام کردنی جنسی لەم ساڵانەی دوایی، هێشتا ئاماری خەتەنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگای هورموزگانی ئێران بەشێوەیەی بەرچاو لەسەرەوەیە.

بەپێی ئامارەکە ڕێژەی خەتەنەکردنی کچان لەهەندێ لەگوندەکانی پارێزگایهورموزگان تا ۶۰٪ لەپلەی یەکەم ولە پلەی دوهەمیش لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەهەندێ لەگوندەکانی پارێزگای سنە تا ٤۲٪ وسێیەمیش لەپارێزگای کرماشان لەهەندێ لەگوندەکان ٤۱٪ ولەپارێزگای ورمێ ۲۷٪ ه.

سەرەڕای دابەزینی بەرچاوی ئەم ئامارە لەشارەکانولەکەسانی خوێندەوار،ئەم پرسیارە دێتە گۆڕێ کەبۆچی لەناوچە هەژارەکانی هورموزگان وڕۆژهەڵاتی کوردستان پڕۆژە یان پرۆگرامێکی تۆکمە وبەئامانجی بنکۆڵکردنی خەتەنە لەم ناوچانە ،لەلایەن دەوڵەتەوە جێبەجێ ناکرێت.

بەپێی ئەوەی لەڕوانگەی زانستییەوە خەتەنەکردنی کچان مەترسیدارە وکاردەکاتە سەر باری تەندرووستیان ، پێویستی وهەبوونی پەروەردەوپرۆگرامێکێک لەهەمبەر پێشگرتن لەخەتەنەکردنی کچان لەپێشێلکردنی مافی ژنانە، زۆر پێویست ودەگمەنە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: