دادگای ئینقلاب سزای به سەر لاوێکی کوردا سەپاند

ک م م ک: کاوان مەحموودیان، خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە، بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەی لە ڕێگای ئەندام بوون لە پارتێکی کوردستانیدا. سزای یەک ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا.

ئەم شارۆمەندە کوردە، ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کامیاران دەستبەسەر و ئێستاکە لە زیندانی ناوەندی شاری سنە بەسەر دەبات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: