تەقینەوەی مین بووە هۆی گیان لە دەستدانی لاوێکی ئیلامی

ک م م ک: چوارشەممە ۱۱ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لە سنووری شاری مێهران بە هۆی تەقینەوی مین لاوێکی کوردگیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛” ناسنامەی ئەم شارۆمەندەی خەڵکی مەلکشایی، یونس کازم زادە راگەیاندراوە.
سالانه رێژەیەکی زۆری هاووڵاتییانی رۆژھەڵاتی کوردستان دەبنە قوربانی مینە چێنراوەکان.
کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر جار باسی پاککردنەوە و کۆکردنەوەی ئەو مینانە دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: