کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شارەکانی ورمێ و سنە بۆ ۷ کەس لە دەست بەسەر کراوانی دەربڕینی ناڕەزایەتیەکانی ئەم دوایەیی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی (هاوکاری پارتە کوردستانیەکان) بە کۆی گشتی سزای ۵۰ ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپا.
پێناسەو قەراری دەرکراوی ئەم کەسانە بەم شێوەیە: «حاسڵ عەزیزی» دانیشتوی گوندی قەرە سقڵی سەر بە شاری شنۆ لە سەرەتاکانی رەزبەری۱۳۹۶ی هەتاوی دەستبەسەر کراو دواتر بڕیاری ۲۵ ساڵ بەندیخانەی لەسەر دەر کرا کە دواتر لەلایەن دادوەری تەجدید نەزەرەوە ئەو بڕیارە گۆڕدرا بە ۲۰ ساڵ. تۆمەتی ناوبراو (هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ) راگەیەندراوە.
هەروەها لە گوندی میرئاو ـی سەر بە شاری سنە لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا ۶ کەسی تر قۆلبەست کراون و لەسەر هەر یەک لەو شەش کەسە، ۵ ساڵ و بە کۆی گشتی ۳۰ ساڵ بەندکردن بڕیار دەر کراوە ئەم کەسانە پێک هاتوون لە:
“سیروان رۆستەمی ” کوڕی عەلی موحەمەد
“وەکێڵ رۆستەمی” کوڕی موحەمەد میرزا
“عەلی کوهی” کوڕی موحەمەد عەزیز
“بێهروز رۆستەمی” کوڕی موحەمەد ساڵەح
“رەسوڵ عەزیزی” کوڕی ئەڵڵا موحەمەد
“فەروان رۆستەمی” کوڕی عەلی موحەمەد
تۆمەتی ئەم کەسانە “پڕوپاگەندە دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران و هەڵگرتنی ئاڵای باشوری کوردستان” را گەیاندراوە.
کۆمەڵەی مافی کۆڤی کوردستان