بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی ماففی مرۆڤی کوردستان: ۲٤ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “خالد شەریفی” تەمەن ۳۳ ساڵان دانیشتوی شاری سەردەشت لە گەڵ چەندین کۆڵبەری دیکە لە سنوری باشور و روژهەڵاتی کوردستان، لەنێوان شارەکانی “سەردەشت و قەڵادزێ” دەکەونە کەمینی هێزە نیزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پاشان دەتوانێت خۆی لە کەمینەکە رزگار بکات.
وتراوە کە: ئەم کۆڵبەرەی کوردە بە هۆی هەڵە کردنی رێگای گەڕاندنەوە و پاش ۲۴ کاتژمێر ون بون لە نێو بەرف و سەرما و سەهۆڵبەست، توشی رەقبونەوەی دەستەکانی دەبێت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: پاش بیست رۆژ پزیشکەکان توانای چارەسەر کردنی ئەم کۆڵبەرە کوردەیان نەبووە و دەستەکانی بەنجن و ئەگەری لە دەست دانی هەردودەستەکەی هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


