دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ لە سێدارەدران

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان kmmk:

روژی یەکشەممە ٨ی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە تاوانی کوشتن (قتل) لە بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ جێبەجێ کرا.

لە لایەن تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانەوە ناسنامەی ئەو دووبەندکراوە (مهران بهشاد و فەرهاد ئالبا) خەڵکی ورمێ راگەیندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان