ئاماری هێرشی حکومەتی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کورستان لە حەوتوی رابردودا

ک م م ک: بەشی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دێموکراتیک رێژەی زیانە گیانی و مادیەکانی کانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستانی لە راپۆرتێکدا بڵاو کردەوە، ئەم زیانە گیانی و مادیانە لە ئەنجامی هێرشی سەربازی حکومەتی تورکیا بۆ سەر ئەم بەشە لە کوردستانە.

تورکیا بە پێشێلکاری یاسا نێونەتەوەییەکان لە ناوچە خۆبەڕێوە بەریەکانی رۆژئاوای کوردستان هێرشی کردوەتە سەر ئەو ناوچانە و سەروەری نەتەوایەتی رۆژئاوای کوردستانی لە ژێر پێ ناوە.

لە حەوتوی رابردوودا حکومەتی تورکیا ۶۶۹ جار کانتۆنی عەفرینی کردوەتە ئامانجی هێرشی تۆپحانەکانی و هەروەها ۱۹۱ جار بە شێوەی ئاسمانی و لە رێگای فڕۆکە جەنگیەکانەوە ئەو ناوچانەی کردوەتە ئامانجی هێرشەکانی.
لە حەوتوی رابردودا ۱۳۶ پێکدانی راستەوخۆی سەربازی پێک هاتووە و بەو بۆنەوە تورکیا سەروەری نەتەوەیی رۆژئاوای کوردستانی و یاسا نیو نەتەوەییەکانی پێشێل کردووە.
لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا ۴۳ ئەندامی هێزەکانی سوریای دێموکراتیک گیانی خۆیان لە دەست داوە و ۱۳۴ شارۆمەندی سڤیل بریندار بوون و ۵۹ی دیکەش گیانیان لە دەست داوە.
ئەم رێژەیە جیاوازە لە زیانگەلی جۆراوجۆر بۆ سەر گوندەکان و شاری عەفرین و لە ئەنجامی هێرشەکاندا بە دەیان خانوی دانیشتوانی ناوچەکە روخاون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان