سەرما ونەبوونی کەرەستەی پێویست گیانی چەندد کەس لەبوولەرزە لێدراوانی کرماشانی وەرگرتۆتەوە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی وتەکانی “شەهاب نادری” نوێنەری هەورامان لەپەڕلەمانی ئیسلامی ئێران: چەندد کەس لەخەسار دیتوانی بوولەرزەی کرماشان بەهۆی ساردی هەوا وبارینی بەفر واران ودۆخی ناجێگیری خەڵکی بولەرزە بەرکەوتوو وپێڕانەگەیشتنی بەرپرس ولایەنی پێوەندیداری کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی خۆیان لەدەست داوە.

ناوچە بولەرزە بەرکەوتوەکان له پارێزگای کرماشان پاش تێپەڕینی چەندد مانگ وسەرەڕای بەڵێنی بەرپرسان تائێستا بەتەواوی دانەمەزراون ونیشتەجێ نەبوون، بەشێوازێکە تائێستە لەخێوەتی ناستاندارد ولەدۆخێکی زۆر خراپدا ژیان دەکەن.هەروەها بەهۆی نیشتەجێ بوونی ناجێگیر تووشی کێشەی لەڕادەبەدەری وەکوو ؛ هەبوون لەشوێن وئاراستەی ئاو و خێوەتی خراپ وهەروەها ناردنی کەرەستەی گەرم کەرەوەی ناستاندار وبەکەڵک نەهاتوو وبردنی کەرەبا بۆ خێوەتەکان بەشێوازی ناستاندارد، شایەتی ڕووداوگەلێکی وەکوو ،ئاگرکەوتنەوە، پڕوکان لەڕێی گازەوە،بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرووسی و مردن بەهۆی سەرما وهەڵامەت لەنێو خەڵکی خەساربەرکەوتوو وبێ ماڵ وحاڵی بوولەرزە لێدراو لەپارێزگای کرماشان ـ ین.
جێگەی باسە کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران: بەبرەودان بەسیاسەتگەلی گەڵاڵە بۆداڕێژراو لەهەمبەر چۆنیەتی پێڕاگەیشتن بەکەمینەکان لەئێران وبەتایبەت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵی لاوزکردن وکزی وهەژاری ونانەوەی بێ دەرەتانی لەم ناوچانە جێبەجێ کردووە بەچەشنێکە بەڵێنەکانی بەرپرسان لەمەڕ یارمەتی پێگەیاندن بە کرماشان تائێستە نەهاتۆتە واری جێبەجێ کردنەوە وتائێستەیش خەڵک لەدۆخێکی زۆر خراپ درێژە بەژیان دەدەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان